جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "لە ھەر سێ منداڵ لە غەززە یەکێکیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا خواردنی نەخواردووە"

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: "زۆربەی خێزانەکان لە کەرتی غەززە کە منداڵیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوە ھەیە، نیشانەی بەدخۆراکییان پێوەدیارە".

Nour Mahd Ali Abuaisha  | 26.09.2025 - نوێکردنەوە : 27.09.2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: "لە ھەر سێ منداڵ لە غەززە یەکێکیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا خواردنی نەخواردووە"

Gazze

غەززە ــ AA

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەھۆی نەبوونی خۆراک و گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ھەر سێ منداڵ لە غەززە یەکێکیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا خواردنی نەخواردووە.

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: " بەپێی ھەڵسەنگاندنێکی خێرای پێداویستییەکان لە غەززە کە لەلایەن لیژنەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراوە، لە ھەر سێ منداڵ لە غەززە، یەکێکیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، خواردنی نەخواردووە".

ڕاشیگەیاندووە: " ئەو باجەی کە منداڵن لە غەززە بەھۆی شەڕەوە دەیدەن، بەرگەی ناگیرێت".

داواشی کردووە کە پێویستە بەپەلە شەڕ لە غەززە بوەستێندرێت و ڕایگەیاندووە: "ئیستا منداڵن لە غەززە، پێویستیان بە وەستاندنی شەڕ ھەیە".

ئەوەیشی خستووەتەڕوو: ""زۆربەی خێزانەکان لە کەرتی غەززە کە منداڵیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوە ھەیە، نیشانەی بەدخۆراکییان پێوەدیارە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın