Adam Abu-bashal
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ئەبووجا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حهرام لە باکووری خۆرهەڵاتی نێجیریا، ١٦ ئەندامی رێکخراوەکە کوژراون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نێجیریا، جۆن ئینینچا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە سوپا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حهرام لە ناوچەی کاسا کورا-ی سەربە ویلایەتی مایدوگوری.
ئینینچا باسی لەوە کرد کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٦ ئەندامی رێکخراوەکە کوژراون و، ژمارەیەکی زۆریشیان برینداربوون.
هەروەها ئینینچا ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١١ تیرۆریست دەستگیرکراون و، دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە تەقەمەنی رێکخراوەکە.
رێکخراوی تیرۆریستیی بۆکۆ حەرام لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ەوە لە نێجیریا دەرکەوتووە و بەهۆی ئەو پەلامار و توندوتیژییانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئێستا ئەنجامی داون زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس کوژراون.
لە ساڵی ٢٠١٥ەوە چالاکییەکانی رێکخراوەکە بۆ وڵاتانی دراوسێی نێجیریا تەشەنەیان کردووە و دیاترینیشیان ئەو زنجیرە پەلامارانە بوون کە کرانە سەر دەورووبەری دەریاچەی چاد کە زیاتر لە دوو هەزار کەس تیایدا کوژران.