جيهان

ئەمریکا رادار و زرێپۆشی جەنگیی رەوانەی سووریا کرد

فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، راداری جۆری سێنتینێڵ و زرێپۆشی جۆری برادلی رەوانەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کرد.

Kasım İleri  | 19.09.2020 - نوێکردنەوە : 20.09.2020
ئەمریکا رادار و زرێپۆشی جەنگیی رەوانەی سووریا کرد

Washington DC

واشنتۆن - AA

فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM)، بڵاوی کردەوە کە راداری جۆری سێنتینێڵ و زرێپۆشی جۆری برادلیان رەوانەی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کردووە.

لەو بارەیەوە، گوتەبێژی فەرماندەییەکە، کۆلۆنێڵ بیل ئێربن رایگەیاند ''بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمانی لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا، فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا فەرمانی کرد بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێک. لەو چوارچێوەیەشدا بۆ زیادکردنی دەوریەی فڕۆکەی جەنگیی بەسەر هێزەکانی ئەمریکا راداری سێنتینێڵ و بۆ پشتیوانیش لە سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەی ئارامی سووریا زرێپۆشی جەنگی برادلی رەوانە کران''.

بیل ئێربن باسی لەوە کرد کە ئەو هەنگاوانە بەمەبەستی بەردەوامیدان بە هێزەکانی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش گیراونەتەبەر و، بە ئامانجی پاراستنی هێزی هاوپەیمانی گۆڕانکاریکراوە لە بارەی پێگەکانی هێزەکە لە ناوچەکەدا.

گوتیشی: ''پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئۆتۆمبێلەکانی برادلی رەوانەی سووریا کردووە. ئەمریکا بەدوای پێکدادانەوە نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا لە سووریا، بەڵام بەپێی پێویست هێزەکانی هاوپەیمانی دەپارێزێت''.

لە میانی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو لەو بارەیەوە، ئێربن رایگەیاند ''ئەو ئۆتۆمبێل و سیستمی رادارە لە لایەن سەربازانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن''.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ژمارەی ئەو زرێپۆشانەی رەوانەکراون، ئێربن ئاماژەی بەوە کرد کە بە هۆکاری ئەمنیی نایەوێت وەڵامی ئەوە بداتەوە.

هەروەها لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن هاوپەیمانیيەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە لایەن سەربازانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن و، دەستەبەری ئەوە دەکەن کە هێزەکانی هاوپەیمانی لە ناوچەکەدا سەربەستانە جووڵە بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش وەبیرهێنراوەتەوە کە پێنتاگۆن پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ئۆتۆمبێلی برادلی رەوانەی سووریا کردووە.

سوپای ئەمریکا کە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کشاوەتەوە، لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە بەردەوامە لە هاریکاری کردن و بەیەکەوە کۆنترۆڵی دامەزراوە نەوتییەکانی خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın