Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، ستێڤن ئۆبراین رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منیی نزیكه‌ی 800 هه‌زار سڤیلی دانیشتووی ره‌ققه و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به دۆخی مرۆیی سووریا و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان كۆبوویه‌وه.
ئۆبراین له‌و به‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كراوه‌بوو به‌ڕووی مێدیاكاندا گوتی: "قه‌یرانی سووریا پێی نایه ساڵی حه‌وته‌م و بووینه گه‌واهیده‌ری گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆیی كه به‌ده‌ستی مرۆڤ روویداوه".
ناوبراو رایگه‌یاند هه‌موو لایه‌نه‌كان له سووریا تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه و بانگه‌وازی كرد بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تێیاندا به‌رده‌وامه.
ئۆبراین گوتی: "زۆر نیگه‌رانم له‌باره‌ی ئاسایشی گیانی زیاتر له 400 هه‌زار كه‌سی سڤیل له ره‌ققه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تێیدا به‌رده‌وامه".
ئۆبراین راشیگه‌یاند تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوه‌ندی شاری ره‌ققه نزیكتربێتهوه، مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌كات و داوای كرد لایه‌نه‌كان په‌یڕه‌وی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن.
- "له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات 400 هه‌زار سڤیل له‌ژێر گه‌مارۆدان"
ستێڤن ئۆبراین رایگه‌یاند، دۆخی مرۆیی ئه‌و ناوچانه‌ی له سووریا له‌ژێر گه‌مارۆدان به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و گوتی: "به‌تایبه‌تی زۆر نیگه‌رانم له دۆخی ئه‌منیی ژیانی 400 هه‌زار كه‌سی سڤیل كه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ژێر گه‌مارۆی هێزه‌كانی رژێمدان".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌زارن كه‌س له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه ئاواربوون و له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات سێ نه‌خۆشخانه و 17 بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه خاپوور بوون.
ئۆبراین باسی له‌و رێككه‌وتنه‌ش كرد كه بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كانی مه‌زایا، زه‌به‌دانی، فوعه و كهفرهیا ئه‌نجامدرابوو و رایگه‌یاند، چاودێریی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن كه بڕیاره به‌وپێیه بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ پێكدادان رابگیرێت و له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه بگوازرێنه‌وه.
- "رژێم رێگه به ناردنی یارمه‌تیی مرۆیی نادات"
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی بەریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ماتیۆ رایكرۆفت له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان به‌رله كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا رژێم رێگه‌ی به ناردنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان نه‌داوه.
رایكرۆفت رایگه‌یاند سه‌دا 80ی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمی سووریادان و گوتی: "ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌مانه‌وێت رژێم و هاوده‌سته‌كانی گه‌مارۆكان هه‌ڵبگرن و رێگه به ناردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بده‌ن".