Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Muhammet Ali Kemal
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
ئیدلب - AA
ژماره‌ی ئه‌و مەدەنییانەی کە له ئه‌نجامی هێرشە ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌كانی دوێنێی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌ددا بۆسه‌ر شارۆچكه‌كانی مه‌عره‌ت نو‌عمان، سه‌راقیب، بداما، كهفرنوبەل و كهفهرروما له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب كوژراون گەیشتە ٥٠ كه‌س.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه دهستكهوتوون، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له ریزه‌كانی هاووڵاتییانی مەدەنییدا له شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان له ئه‌نجامی هێرشە ئاسمانییه‌كاندا بۆسه‌ر بازاڕێكی شارۆچكه‌كه له ٣١ کەسه‌وه بۆ ٣٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی سه‌راقیب حه‌وت مەدەنی و له شارۆچكه‌ی بداما یەک مەدەنی و له كهفرنوبەل یەک مەدەنی و له ناحیه‌ی كهفهرروما دوو مەدەنی کوژراون.
به‌وشێوه‌یه‌ش له ئه‌نجامی هێرشە ئاسمانییه به‌رده‌وامه بێپچڕانهكاندا كه به درێژایی دوێنێ درێژه‌یان هه‌بووه، ٥٠ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.
هاوكات له ئه‌نجامی هێرشە ئاسمانییه‌كان له میانی دوو رۆژی رابردوودا بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، ٦٧ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.