Recep Şakar,Muhammet Ali Kemal
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
مێڵبۆرن- AA
له‌دوای ئەو هێرشه تیرۆریستییه‌ی کە مانگی ئاداری رابردوو لە شاری كرایستچه‌رچ باشووری نیوزیلاند کرایە سەر دوو مزگه‌وت و كوژرانی ٥١ كه‌س و برینداربوونی ٤٩ كه‌سی لێكهوتهوه، قۆناغی دووه‌می چاودێریی وردی چه‌ك له‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند، جاسیندا ئاردرێن له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ورده‌كارییه‌كانی یاسای چه‌كه گڕداره‌كانی وه‌ك هاوپێچی ئه‌و یاسایه‌ی كه ده‌ستبه‌جێ دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئۆتۆماتیكی و هێرشكردن ده‌ركرا، خستووه‌ته روو.
له یاسا نوێیه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك، مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و به‌رپرسیارێتییه كه‌سییه‌كان، توندوتۆڵ كراونه‌ته‌وه و جاسیندا ئاردرێن رایگه‌یاندووه "ئێستا له رێگه‌ی ئه‌م یاسایه‌وه رێگریی ده‌كه‌ین له‌وه‌ی چه‌كه گڕداره‌كان بكه‌ونه ده‌ست كه‌سی هه‌ڵه".