Tuğrul Çam
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی:
- "له ده‌ورووبه‌ری منبج هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه. ئاسایشی هێزه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه نیگه‌رانی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه، ئه‌و نیگه‌رانیه‌ش به توركیا راگه‌یه‌نراوه".
- (به‌ڵێنی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراوه به یه‌په‌گه) به لایه‌نی توركمان گوتووه كه به‌نیازین ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكه‌ین.
- "ئه‌وه‌ی منبج كۆنترۆڵ ده‌كات ده‌بێت خه‌ڵكی منبج بێت. به‌رپرسانی تورك به ئێمه‌یان راگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت یه‌په‌گه له خۆرهه‌ڵاتی فورات ببینن. ئه‌وه‌یش به واشنتۆن گه‌یه‌نراوه".
- "كێشه‌ی سووریا ناتوانرێت چاره‌سه‌ر بێت كاتێک خێزانی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدابن".
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی پیشڕه‌وی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون به ئاراسته‌ی منبج نیگه‌رانن له ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌و نیگه‌رانیه‌شیان گه‌یاندووه به ئه‌نقه‌ره.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی كه قسه‌ی بۆ گرووپێك له رۆژنامه‌نووسان كرد و داوای كرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت به‌تایبه‌تی سووریا.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه باسی له‌وه كرد كه نیگه‌رانن له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینی توركیا به‌ره‌و منبج و ئه‌و نیگه‌رانیه‌شیان له كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات به لایه‌نی تورك راگه‌یاندووه و نیگه‌رانیی له پێشینه‌شیان بۆ ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه كه له ناوچهكهدان.
گوتیشی: "له ده‌ورووبه‌ری منبج هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه. ئاسایشی هێزه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه نیگه‌رانی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه، ئه‌و نیگه‌رانیه‌ش به توركیا راگه‌یه‌نراوه".
ئه‌وه وه‌بیر به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه هێنرایه‌وه كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كه‌ی كه پێشتر دابووی له‌باره‌ی رۆیشتنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه بۆ خۆرهه‌لاتی فورات بهجێنهگهیاندوو و پرسیاری لێكرا كه ئایا ده‌رنه‌چوونی یه‌په‌گه له منبج دژی ئه‌و لێدوانانه‌یه یان نا كه ده‌ڵێن پێویسته خه‌ڵكی منبج ئیداره‌ی منبج بكه‌ن، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "داهاتووی منبج چۆن رێكده‌خرێت نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منبج كۆنترۆڵ ده‌كات ده‌بێت خه‌ڵكی منبج بێت. به‌رپرسانی تورك به ئێمه‌یان راگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت یه‌په‌گه له خۆرهه‌ڵاتی فورات ببینن. ئه‌وه‌یش به واشنتۆن گه‌یه‌نراوه".
هاوكات به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا به‌نیازه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به توركیای داوه به‌جێبگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی به چه‌ند گرووپێكی داوه له باكووری سووریا.
ئه‌و به‌رپرسه كه وهبیریهێنراوهتهوه، ئه‌مریكا چه‌كی داوه‌ته یه‌په‌گه و به‌ڵێنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی داوه، له‌كاتێكدا توركیا وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ده‌یبینێت و گوتی: "به لایه‌نی توركیمان راگه‌یاند كه نیازی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئه‌و به‌ڵێنه ببه‌ینه‌سه‌ر".
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كاتێكی دیاریكراو ناده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كان، به‌ڵام مانگانه لیستی نوێكراوه له‌باره‌ی ئه‌و چهكانهوه به توركیا دراوه.
له وه‌ڵامی پرسیاری، "هێشتا چه‌كیان پێده‌ده‌ن؟"دا، به‌رپرسه‌كه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌شی زۆری ئه‌و کەرستانەی نێردراون بۆ سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان بووه و زۆرینه‌ی له خۆراك و پێداویستیی دیكه پێكهاتووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه باسی له مه‌شقكردن به په‌یه‌گه/په‌كه‌كه كرد كه بووه‌ته هۆی كاردانه‌وه‌ی توركیا و له‌باره‌ی پێكهێنانی هێزی ئاسایشی سنووریشه‌وه گوتی: "پێكهاته‌یه‌كی له‌و جۆره له‌ئارادا نییه".
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه هه‌روه‌ها گوتی: "به مه‌به‌ستی رێگركردن له هه‌ڵاتنی ئه‌ندامانی داعش بۆ وڵاتانی دراوسێ، به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌دا".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هێزی ئاسایشی سنووره‌وه به‌رپرسه‌كه گوتی: "پێویسته ئه‌و پرسیاره له وه‌زاره‌تی به‌رگری بكرێت، ئه‌وان بوون كه روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان له‌وباره‌وه داوه".
به‌رپرسه‌كه ئاشكرای كرد، به‌م نزیكانه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیر یان ئاستێكی دیكه‌دا، ئه‌گه‌ری سه‌ردان له نێوان ئه‌مریكا و توركیا له ئارادایه و لایه‌نه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ركردووه.