ئارێز عه‌بدوڵڵا: "ئێستا دوو پرۆژه یاسا و پێشنیازی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ن كه په‌یوه‌ندیدارن به كاروباری نه‌وت و غاز، یه‌كه‌میان پێشنیازی یاسایه‌كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئاماده‌كراوه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی بۆ دیاریكردنی سیاسه‌تی گشتی نه‌وت و غاز له عێراق كه به پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه سیاسه‌تی گشتی نه‌وت و غاز دیاری ده‌كرێت و ئه‌نجوومه‌نێكی فیدڕاڵی دیاری ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاری ده‌كرێت و ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه په‌یوه‌نده به داڕشتنی سیاسه‌تی گشتیی نه‌وت و غاز.
پڕۆژه یاسای دووه‌م پڕۆژه یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقه كه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هاتووه و ئێمه له كۆمیسیۆنی نه‌وت و وزه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام ماوه‌ی ده‌وێت تا په‌سه‌ند بكرێت، چونكه پڕۆژه یاساكه له بنچینه‌دا به كه‌موكوڕی و كرچ و كاڵییهوه هاتووه و پێویستی به ته‌واوكردنه، بۆیه ماوه‌ی زۆری ده‌وێت بۆ ته‌واوكردنی، هه‌ركاتێك لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ری ته‌واو ببێت ئه‌وكات ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت".
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵیی نه‌وت و غازه‌وه هه‌یه ورده‌كاریی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه به پێی پڕۆژه‌كه چۆن ده‌بێت.؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌وه‌یه ئه‌نجوومه‌نێكی فیدڕاڵی له عێراق داده‌مه‌زرێت و له سه‌رۆكی سكرتێرێكی به پله‌ی وه‌زیر ده‌بێت و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و چه‌ند وه‌زیرێكی حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم تێیدا ده‌بن له‌نێویاندا وه‌زیره‌كانی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زیرانی پلاندانانی هه‌ردوولا، وه‌زیرانی دارایی و هی دیكه‌ش، هه‌موو پارێزگاره‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن ئه‌ندام ده‌بن تیایدا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه به گشتی ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكاری ده‌بێت و كاری بریتی ده‌بێت له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی نه‌وت له عێراق دیاری ده‌كات.
گرنگیی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ئه‌وه‌یه سیاسه‌تی نه‌وتی له وڵات دیاری ده‌كات، چۆنێتی فرۆشتن و هه‌نارده‌كردن و به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانی له ناوخۆدا دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رچاوڕوونی ده‌داته په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نه‌وتی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه بۆ خه‌ڵكیشی روون ده‌كاته‌وه كه چه‌ند نه‌وت به‌رهه‌م هاتووه و چه‌ند فرۆشراوه و به چه‌ند و پاره‌كه‌ی چۆن ده‌بێت و چی لێ دێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ئه‌وه‌یه رێگه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت یه‌ك ده‌خات، مه‌به‌ستمان له یه‌كخستنی رێگه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئه‌وه نییه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له یه‌ك رێگه و یه‌ك بۆرییه‌وه بێت، سیاسه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه چه‌ندین رێگه هه‌بێت بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی، به‌ڵام یه‌ك سه‌رچاوه هه‌بێت، نه‌وه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا كه دوو سه‌رچاوه هه‌یه یه‌كێكیان حكوومه‌تی عێراق و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌رچی بڕگه‌ی سێیه‌میشه كه گرنگه ئه‌وه‌یه داهاتی نه‌وت له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت".
ئاژانسی ئانادۆڵو: وه‌ڵامی حكوومه‌تی هه‌رێم و قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه چییه؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "ئێمه وه‌كو كۆمیسیۆنی نه‌وت و وزه به نووسراوی ره‌سمی حكوومه‌تی هه‌رێممان له‌م پڕۆژه‌یه ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كی له‌و جۆره له په‌رله‌مانی عێراقه و له گفتوگۆكردن دایه، حكوومه‌تی هه‌رێمیش وه‌ڵامی داوینه‌ته‌وه، به‌ڵام تێبینییان له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕگه و مادده هه‌یه، به‌ڵام ئاساییه تێبینیشیان هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه به گشتی ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه به‌شداربن له‌م پڕۆژه یاسایه هه‌ر تێبینی و داخوازییهكییان هه‌بێت كه ده‌ستووری بێت ئێمه له‌و پڕۆژه‌یه جێگه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئێستا له هه‌رێمی كوردستان پرسی ریفراندۆم گه‌رمه، به‌وهۆیه‌وه زۆرێك له كێشه‌كان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا زیاتر كه‌ڵه‌كه‌بوون بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ركردنییان له ئارادابێت، ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش بكرێت كێشه‌ی نه‌وت و غاز پێویستی به چاره‌سه‌ركردن نییه؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "به داخه‌وه كێشه‌ی نه‌وت و غاز به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه، ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق ئاگاداری ئه‌و هه‌نارده‌كردنه بێت، حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و چه‌ند ساڵه خۆی نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه و خۆی فرۆشتوویه‌تی و داهاته‌كه‌شی بۆخۆی بووه، ئه‌مه ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق بیزانێت و جیاوازه له‌و كاته‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مه‌ی نه‌بوو، واته ده‌بێت له داڕشتنی سیاسه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان رۆڵمان هه‌بێت، حكوومه‌تی هه‌رێمیش ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه به پێی ده‌ستوور هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌بێت سیاسه‌تی نه‌وتی یه‌ك بێت و داهاته‌كه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه.
واته ده‌ستووریش رێگه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌رێمی كوردستان به ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قابیلی چاوپۆشی نییه ئه‌وه‌یه داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی نه‌وتی ده‌بێت یه‌ك بێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: نه‌وت و غاز كێشه نابێت له‌به‌رده‌م ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه كورد باسی لێوه ده‌كات؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "ئه‌وه‌ی باس نه‌كراوه ئه‌وه‌یه پرسیاره‌كانی ئه‌و ریفراندۆمه چیین؟، هه‌روه‌ها باس نه‌كراوه عێراق ره‌زامه‌ند ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ریفراندۆمه یان نا، ئه‌مه گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه، هه‌روه‌ها دوای ریفراندۆم چی ده‌بێت؟، ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش بكرێت هه‌ر كێشه ده‌بێت، من دڵنیام له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به به‌ڵی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی نه‌وت و غاز هه‌ر ده‌مێنێت و پێویستی به گفتوگۆ ده‌بێت.
من پێم وابێت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق بێته پێشه‌وه و مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه و خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌وڵه‌تی هه‌موو لایه‌كه و كورد جارێكی دیكه ده‌ستی ده‌ستی پێناكرێته‌وه و جارێكی تر سته‌می لێ ناكرێت و ناچه‌وسێنرێته‌وه، به‌ڵام په‌كخستنی مادده‌ی 140 له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه و نه‌گێڕانه‌وه‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و دانه‌مه‌زراندنی ئهنجوومهمهنی فیدڕاڵی هه‌موو ئه‌وانه مه‌ترسی و گومانییان دروست كردووه، گه‌لی كورد گه‌لێكی ماران گازه، بۆیه په‌نا بۆ شتی تر ده‌بات و ئێمه خۆمان بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین و ریفراندۆم بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین هه‌ڵده‌بژێرێن، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه له چوارچێوه‌ی عێراق بێت یان جیاببینه‌وه یان كۆنفیدڕاڵی ببین ئه‌وه گه‌لی خۆمان بڕیار ده‌دات، به‌ڵام ناوچه جێ ناكۆكه‌كان سازشی له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بیانه‌وێت خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن كه بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان نه‌یانه‌وێت ئه‌وه بڕیار له لای خۆیان ده‌مێنێته‌وه.
"له پێدانی زانیاریی نه‌وتی و ههماههنگیكدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان عێراق له پێشتره له هه‌رێم"
ئاژانسی ئانادۆڵو: "هیچ زانیارییه‌كتان له‌سه‌ر ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟، به تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه به نیازه ئاستی هه‌نارده‌كردنی بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز بكاته‌وه؟.
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "ئێمه كه‌مترین زانیارییمان له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كاروباری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌یه، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر كه‌ممان هه‌یه، له‌باره‌ی ئاست و بڕی هه‌نارده‌كردن نه‌وتیشه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌ندێك بڵێت لای ئێمه جێی بڕوا نییه تا لایه‌نی سێیه‌م نه‌بێت و پشت راستی ئه‌و زانیارییانه بكاته‌وه، ئێمه زانیاریی راسته‌وخۆ له حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رناگرین، مه‌گه‌ر له كۆمپانیاكان و له شوێنی دیكه‌وه ده‌ستمان بكه‌وێت.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامه له ده‌ستپێشخه‌ریی شه‌فافییه‌تی پیشه‌سازییه نه‌وتییه‌كان، ئه‌و رێكخراوه شاهێدی بۆ ده‌دات، ئێمه له په‌رله‌مانی عێراق چاودێرین به‌سه‌ر كاروباری حكوومه‌ته‌وه و هه‌ر زانیارییه‌كمان بوێت ده‌ستمان ده‌كه‌وێت و ده‌ستمان واڵایه بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌و زانیارییانه و پشتڕاستكردنه‌وه‌یان، بۆیه ده‌توانم بڵێم عێراق له پێش هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه له‌مباره‌یه‌وه، بۆ بواری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ زانیاری دان و شتی دیكه‌ش.
ئاژانسی ئانادۆڵو: راكێشانی بۆڕیی نه‌وتی له كه‌ركووكه‌وه بۆ ئێران چی لێ به‌سه‌ر هات؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "ئه‌و زانیارییه به‌هه‌ڵه گواسترایه‌وه، به‌و شێوه‌یه نییه، عێراق پشت به یه‌ك رێگه نابه‌ستێت بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خۆی، بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه له رێگه‌ی ئوردن و سعوودیه و ئه‌گه‌ر سووریا بارودۆخی باش بێت له رێگه‌ی ئه‌میشه‌وه نه‌وت هه‌نارده‌بكات، بۆیه عێراق ئۆپشنی زۆری له‌به‌رده‌سته و ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش وا بیر بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێرانه‌وه هه‌یه پێشتر رێككه‌وتنێك هه‌بوو له نێوان عێراق و ئێران دوو بۆڕیی نه‌وت له رێگه‌ی به‌سرە بۆ عه‌بادان و بۆڕییه‌كی دیكه به پێچه‌وانه‌وه، ئێستا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ردوولا بتوانن نه‌وتی خۆیان ههناردهبكهن، باس لهوهشكراوه نه‌وتی كه‌ركووك لهرێكهی كرماشانه‌وه بنێردێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه بزانیین سوودی ئابووریی چه‌نده و چۆنه نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه بۆ كرماشان بگوازرێته‌وه، هێشتا لێكتێگه‌یشتنه بۆ زیاتكردنی رێگه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته، بڕیاره كۆمپانیایه‌كی شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌یه ئه‌و توێژینه‌وه بۆ زانینی سوودی ئابووریی ئه‌و بۆرییه بكرێت و هێشتا نه‌كراوه، دواتر بڕیار له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌درێت پاش زانینی سووده‌كه‌ی.
"یه‌ده‌گی نه‌وتیی عێراقه له‌وه‌ی ئێستا راگه‌یه‌نراوه"
ئاژانسی ئانادۆڵو: یه‌ده‌گی نه‌وتیی عێراق له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر ده‌بێت؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه زیاتر له 153 ملیار یه‌ده‌گی به‌رمیل نه‌وتی جێگیری هه‌یه، به‌ڵام خه‌مڵاندنی زیاتر هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رده‌خه‌ن عێراق له‌وه زیاتری هه‌یه، جگه له‌وه‌ش عێراق كێڵگه‌ی غازی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و پێگه‌یه‌كی ستراتیجیی زۆر گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان بۆ ئێستا و بۆ جیهانیش".
ئاژانسی ئانادۆڵو: پێشبینیتان چییه بۆ نرخی نه‌وت، به‌رز ده‌بێته‌وه یان له‌و ئاسته‌ی ئێستای ده‌مێنێته‌وه؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "له‌و رۆژانه‌ی رابردوو وڵاتی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك كۆبوونه‌وه و بڕیاریان دا بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیاتر نه‌كات، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش هه‌یه له نێوان وڵاتان و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ش وه‌كو رووسیا، واته چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت نرخی نه‌وت به‌ره‌و زیاتر بڕوات، یان لانیكه‌م له‌و ئاسته بهێڵدرێته‌وه. "
ئاژانسی ئانادۆڵو: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان چۆنه؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: "له راستیدا ئێمه زۆر هه‌وڵماندا په‌یوه‌ندییمان باش بێت، كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت جاروبار، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێم بۆ كاروباری نه‌وت و غاز، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كه كه‌مێك چووه‌ته پێشه‌وه، هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییمان نه‌بوو پێشتر، ئێمه به زۆر له ده‌رگای حكوومه‌تمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بێت، ئێستا په‌یوه‌ندیی ده‌ستی پێكردووه و سه‌ره‌تایه‌كی باشه، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام ببێت".
news_share_descriptionsubscription_contact

