Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
22 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو (AA) و ئاژانسی هه‌واڵیی فلیپین (PNA) رێككه‌وتنێكی هاریكاریان واژووكرد.
له رێوڕه‌سمێكدا كه له مانێلای پایته‌ختی فلیپین به میوانداری ئاژانسی هه‌واڵیی فلیپین به‌ڕێوه‌چوو له نێوان AA و PNAدا رێككه‌وتنی هاریكاری واژووكرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان ئه‌و دوو ئاژانسی هه‌واڵه‌دا ئه‌نجامدرا، هاریكاری بواره‌كان زیادده‌كرێن له پاڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌واڵ، فۆتۆ و گرته‌ی ڤیدیۆیی بهشدهكرێت.
رێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا ئۆزكایا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی هه‌واڵی فلیپین، ڤێرجینیا ر. ئارسیلیا-ئاگتای واژووكرا.
له رێوڕه‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری بهبازاڕكردن و په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌یی ئاژانسی ئانادۆڵو، یڵماز یامان و باڵیۆزی توركیا له مانێلا، ئارتهمیز سومه‌ر ئاماده‌بوون.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، باڵیۆز سومه‌ر گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌مساڵ یادی 70ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان توركیا و فلیپین ده‌گێڕن و گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌و رێككه‌وتنه گرنگه‌ی ئه‌مڕۆ واژووكرا هاریكاری زۆری ده‌بێت له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه ئابووری، كولتووری و بازرگانییه‌كانی نێوان وڵاته‌كانمان. ئاژانسی ئانادۆڵو كه له ساڵی 1920دا وه‌ك ئاژانسێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌واڵیی توركی دامه‌زرا له ناوچه دیاره‌كانی جیهاندا به 13 زمانی جیاواز هه‌واڵی دروست و نوێ به سه‌ركه‌وتوویی په‌خش ده‌كات".
- "په‌یوه‌ندی به‌هێزتر له نێوان توركیا و فلیپین-دا دروست ده‌كرێت"
جێگری بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا ئۆزكایا دوای واژووكردنی رێككەوتنەكە لە روونكردنەوەیەكدا سوپاسی ئارسیلا ئاگتای بەڕێوەبەری گشتیی PNA و ئاژانسەكەی كرد بۆ میوانداریكردنیان.
لە گوتەكانیدا مسته‌فا ئۆزكایا جەختیكردەوە كە رێككەوتنیان لەگەڵ گرنگترین سەرچاوەی هەواڵی فلیپین-دا واژووكردووە كە PNAیە و گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو گرنگی بە بەرەوپێشبردنی خۆی دەدات بە زیادكردنی هەماهەنگییەكانی لەگەڵ ئاژانسەكانی سەرتاسەری جیهاندا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە بەو رێككەوتنەی لە نێوان ئاژانسەكانی ئانادۆڵو و PNAدا واژووكراوە، هەواڵسازی لە نێوان هەردوو وڵات‌دا خێراتر و بلایەنتر و متمانەپێكراوتر دەبێت و كاریگەریی لەسەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیش دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی هه‌واڵیی فلیپین، ڤێرجینیا ر. ئارسیلیا-ئاگتای-ش لای خۆیەوە جەختی لە گرنگیی رێككەوتنەكە كرد و گوتی:
"بەواژووكردنی ئەم رێككەوتنە، ئومێدەوارم لەگەڵ توركیا پەیوەندییەكی بەهێزترمان هەبێت بەتایبەت لە ئاڵوگۆڕی زانیاری و راگەیاندندا".