Soner Kılınç
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمه‌نی ئه‌و حه‌شارگه‌یه‌ی ژێر زه‌وی و شوێنی مه‌شق و راهێنانه‌ی یه‌په‌گه‌ی وێنه‌گرت كه 10 مەتر قوڵه و ژماره‌یه‌كی زۆر ژوور لەخۆدەگرێت و ده‌كه‌وێته چیای بافیلون كه پێگه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌یه و له لایه‌ن سوپای توركیاوه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كۆنترۆڵكراوه.
ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی رابردوو لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بە مەبەستی لە چالاکیخستنی ئه‌ندامانی پەکەکە/یەپەگە و داعش و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لە ستەمی ئەو رێکخراوانە لە لایەن سوپای تورکیا و به پشتیوانی سوپای سووریای ئازاد دەستی پێکردووە، درێژەی هەیە.
ئه‌و شوێنه‌ی له شاخی بافیلون كه چواری ئادار له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كۆنترۆڵكراوه و له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه وه‌ك كه‌مپی مه‌شق و راهێنان به‌كارهاتووه تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو وێنه‌یان گرت.
ده‌ركه‌وت كه یه‌په‌گه له به‌رزاییه‌كانی دامێنی چیاكانی بورسایا و دارمك كه ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر كلیس، بۆ خۆپاراستن له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپبارانی تۆپخانه‌كان تونێل، قولـله‌ی كۆنكرێتیی و حه‌شارگه‌ی دروستكردووه و وه‌ك كه‌مپی مه‌شق و راهێنان به‌كارهێناون.
سه‌ربازانی سوپای توركیا له دووریی ١٠٠ مه‌تر له كه‌مپه‌كه كه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپهاوێژهكانهوه خاپووكرابوو له دارستانی به‌شی خۆرئاوای گرده‌كه‌دا حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ند ژوورییان دۆزییه‌وه كه له قووڵایی ١٠ مه‌تردا له ژێر زه‌ویدا هه‌ڵكه‌نرابوو.
حه‌شارگه‌كه له لایه‌ن یه‌كه‌كانی كۆماندۆوه پشكنراون، ژماره‌یه‌كی زۆر پێداویستیی رۆژانه و بڕێك كه‌لوپه‌ل كه له درووستكردنیدا به‌كارهاتووه، دۆزراوه‌ته‌وه.
حه‌شارگه‌كه به درێژكراوهكانییهوه نزیكه‌ی ٤٠٠ مه‌تر درێژه و تۆڕی كاره‌بای بۆ راكێشراوه و ئاماژه به‌وه ده‌كرێت کە تیرۆریستان له میانی هێرشه ئاسمانییه‌كان و تۆپبارانی تۆپهاوێژهكاندا له‌وێدا خۆیان حه‌شارداوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تیرۆریستانی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌نده‌قی درێژیان له چیای بافلیون لێداوه و ماوه‌یه‌كی زۆره تیرۆریستان ئه‌م كه‌مپه به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كه پێشڕه‌ویی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی خێراتر كردووه.