Yusuf Aydın Deniz
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌كاتێكدا یه‌كه ئه‌منییه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا، به‌له‌می په‌نابه‌ران كون ده‌كه‌ن و ئه‌وان ده‌ده‌نه ده‌ست ده‌ریا و مه‌رگ، ئێمه بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌ختمان هه‌بێت، به‌دوای ئه‌وه‌ین كه هه‌موو گیانێكی بێ‌تاوان رزگاربكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات دوا و به‌توندی ره‌خنه‌ی لێگرت و گوتی:
"پێشهاته‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له مرۆڤایه‌تیدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیار ده‌ده‌ن. بڕیاره‌كه كه كاری پێناكرێت چی واتایه‌كی هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی. ئێوه مرۆڤایه‌تی فریوده‌ده‌ن. ئێمه له خۆڕا ناڵێین 'جیهان له پێنج گه‌وره‌تره'، واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه".
- "له عه‌فرین رووی هه‌موو چه‌كه‌كان له وڵاته‌كه‌مانه"
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و دۆخی سنووره‌وه دوا و گوتی:
"به‌و پێیه‌ی كه تا راده‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ رژێمیشدا رێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه رێڕه‌وێكی تیرۆر به درێژایی سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌مان دابمه‌زرێنرێت، ده‌بێت یه‌ك ئامانجی هه‌بێت؛ ئه‌ویش توركیایه. سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له عه‌فرین ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرتوون، سه‌رجه‌م ته‌ڵه‌كان، لووله‌ی سه‌رجه‌م تفه‌نگه‌كان به‌داخه‌وه كه روویان له توركیا و له‌دژی ئێمه بوون".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا پێكیانهێناوه له په‌رله‌مان به مكووڕییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بهبهپهش ئاشكرایكردووه كه پشتیوانیی له 'هاوپه‌یمانیی كۆمار' ده‌كات و گوتی: "ئه‌و پارتانه‌ی كه ئێمه خوازیارین له‌ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا بن، ئه‌گه‌ر رێگه‌یه‌ك یان هاوڕێگهیهك بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن، ئه‌وا هیچمان له‌ده‌ستنایه‌ت جگه له‌وه‌ی پێیان بڵێین 'خواتان له‌گه‌ڵ'. ئێمه هاوپه‌یمانییه‌كی پێكه‌وه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌دا داده‌مه‌زرێنین كه زۆرترین هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا".