Mohamad Misto
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
غوتەی رۆژهەڵات - AA
رژێمی ئەسەد بە گازی کلۆر هێرشی کردۆتە سەر غوتەی رۆژهەڵات کە بە هۆیەوە،٣٠ کەسی مەدەنی کە زۆربەیان ژن و منداڵن تەندروستیان تێکچووە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ناوەندی بەرگری شارستانی غوتەی رۆژهەڵاتەوە دەستکەوتوون، شەوی رابردوو رژێم لە ناحیەی حەموریە گازی کلۆری بەکارهێناوە.
سەرەڕای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاگربەستی یەک مانگە، رژێمی ئەسەد یەکشەممەی رابردوو چەکی کیمیایی بەکارهێنابوو کە بە هۆیەوە ١٦ کەسی مەدەنی کوژران.
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە ٢٧ی شوباتی رابردوودا لەسەر ئەو هەواڵانەی باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەن لە هێرشەکاندا لە غوتەی رۆژهەڵات، لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکردبوو.