Ali Cura,Rewa Mahmood Hasan
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
مۆسکۆ - AA
لە پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا ئێمانوێل ماکرۆن باسیان لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و پرسی سووریا کرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی کۆشکی کرێمیلن، دۆخی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێ کراوە.
هەردوو سەرکردەکە جەختیان کردۆتەوە لەوەی کە پلانی کاری هاوبەشی گشتگیر تایبەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بۆ ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رێگری کردن لە بڵاو بوونەوەی چەکی ئەتۆمی زۆر گرنگە.
هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە دەبێت هەوڵی وڵاتان چڕتر بکرێتەوە تاکو پلانی کار بەشێوەیەکی گونجاو کاری لەسەر بکرێت.
-لەلایەکی ترەوە باسیان لە رەوشی سووریا کردووە
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پرسی سووریا تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بووەو تێیدا هاتووە:
بیروڕا ئاڵوگۆر کرا لەبارەی دۆخی سووریاوە، باس لەگرنگی گەیشتن بە رێککەوتنی سیاسی و دوورکەوتنەوە لە ئەنجامەکانی پێکدادانی چەکداری کراوە.