Ata Ufuk Şeker,Ramal Abdullah Mahmood
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
بڕۆكسڵ – AA
تاكو ئێستا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆیه‌ی به‌ڵێنی داوه بۆ هاوكاری په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا ره‌وانه‌ی بكات ته‌نها دوو ملیار و ٣٥٠ ملیۆن یۆرۆی ناردووه.
كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی هاوكاری دارایی په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا رایگه‌یاند توانیوویانه بڕی یه‌ك ملیار و ٤١٠ ملیۆن یۆرۆی دیكه ته‌رخان بكه‌ن بۆ سندوقی هاوكاری په‌نابه‌رانی سووری بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌كانی ژێرخانی بیناسازی و پشتیوانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌رج بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا تواندراوه بڕی پێنج ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌و سندوقه شه‌ش ملیاری یۆرۆییه كۆبكرێته‌وه كه له ساڵی ٢٠١٦ه‌وه دامه‌زراوه. له میانی سندوقهكهشدا واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ته‌رخانكردنی بڕی سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ كراوه و بڕی دوو ملیار و ٣٥٠ ملیۆن یۆرۆیش له پڕۆژه‌كان خه‌رج كراوه كه زیاتر له ٨٠ پڕۆژه بوون.