Mehmet Tosun,Rewa Mahmood Hasan
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
ئەنقەرە-AA
لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی سەربازی تورکیا سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کە پلانی دروست کردنی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بۆ داڕیژرابوو، رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنیاتنانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ئارام له توركیا بە زووترین كات.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە کۆبوونەوەی٥-٧ی ئابی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بۆ بنیاتنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کۆتایی هات.
لە کۆبوونەوەکاندا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە قۆناغی یەکەمدا ئەو رێوشوێنانە بگیرێتە بەر کە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا دەڕەوێنێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا سەبارەت بە ناوچەی ئارام بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنیاتنانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ئارام له توركیا بە زووترین كات.
بەرپرسانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ناوچه‌ی ئارام ببێته رێڕه‌وی ئاشتیی و گرتنه‌به‌ری هه‌موو جۆره رێكارێكی زیاده له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان، هاوڕا بووین.