Muhammed Boztepe
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كێك له‌و تیرۆریستانەی كه له ٢٠ی ته‌مووزدا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له پارێزگای بینگۆل له‌چالاكی خرا، سه‌زه‌ر ئشك-ه كه ناوی له لیستی خۆڵه‌مێشیی تیرۆریسته داواكراوەکاندایە.
له راگه‌یانراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه کە، له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوخۆدا، له گونده‌واری كارلیئۆڤای بینگۆل، فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له پارێزگاكه، له ئۆپه‌راسیۆنی رۆژی ٢٠ی ته‌مووزدا چوار تیرۆریست له چالاكی خران.
یه‌كێك له‌و تیرۆریستانەی كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌چالاكی خراوه، سه‌زه‌ر ئشك-ه كه نازناوی "كاوه"یه، ناوی له لیستی خۆڵه‌مێشیی تیرۆریسته داواکراوەکاندایە و بڕی ٣٠٠ هه‌زار لیره خه‌ڵاتی له‌سه‌ر دانراوه.