Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz,Rewa Mahmood Hasan
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا رهجهب تهیب ئەردۆغان لهبارهی ڕاڕەوی ئاشتی لە سووریا رایگهیاند: "لەگەڵ ئەمریکییەکاندا پێکەوە بڕیار درا بۆ دروستکردنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆن".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا لهگهڵ سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادمیر زێلانسکی وهڵامی میدیاكارانی دایهوه.
ئهردۆغان لهسهرهتای قسهكانیدا رایگهیاند: "تورکیا دانی نەناوە بە پێوە لکاندنی نایاسایی کریمیا و دانیشی پێدا نانێت" و جهختیشی لهوه كردهوه كه "کاری لەپێشینەمان بەردەوامیدانه بە بوونی هاونەژادەکانمان لە نیشتمانی مێژوویی خۆیان لە کریمیا، پاراستنی کولتووری و ناسنامەکانیان، پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا دواتر لهسهر ڕاڕەوی ئاشتی لە سووریا دوا و گوتی: "لەگەڵ ئەمریکییەکاندا پێکەوە بڕیار درا بۆ دروستکردنی ناوەندێکی ئۆپەراسیۆن" و ئاشكرای كرد كه گفتوگۆکان ماوەی سێ رۆژی خایاند و گوتی: "ئەم گفتوگۆیانە بەئاراستەیەکی ئەرێنیدا رۆیشتن".
ئەردۆغان ههروهها لهم بارهیوه گوتی: "ئەوەی گرنگ بوو لێرە هەنگاونانێکی لەو چەشنەبوو لە رۆژهەڵاتی فورات، ئەمەش لەگەڵ ئەمریکییەکاندا ئەنجام دەدرێت پێکەوە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جهختیشی لهوه كردهوه كه "لەگەڵ دروستکردنی ناوەندی ئەم ئۆپەراسیۆنە، پرۆسەکەی ئێرە دەستپێدەکات".
دواتر سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادمیر زێلانسکی قسهی بۆ میدیاكاران كرد و رایگەیاند، "بەهۆی هەڵوێستی نەگۆڕیەوە لەبەرامبەر یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا سوپاسی (تورکیا) دەکەم".
سەرەتا زێلانسکی بەهۆی هەڵوێستی نەگۆڕیەوە لەبەرامبەر یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا و سەروەرییەکەیەوە، سوپاسی تورکیای کرد و رایگەیاند زۆر گرنگی دەدەن بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئۆکراینا و تورکیا.
زێلانسکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لەگەڵ ریفۆرمی بواری بازرگانی و ئابووری، خوازیارن ئۆکراینا بکەنە ناوەندێکی سەرنجراکێشی وەبەرهێنەری بیانی و گوتی، "دەمەوێت بەخۆشحاڵییەوە پیاوانی خاوەنکاری تورکی بانگهێشت بکەم بۆ ئۆکراینا. بەناوی خۆمەوە دەتوانم گەرەنتی ئێوە بکەم بۆ کار کردنتان بە ئاسانی لە ئۆکراینا. با پێکەوە بههێزی بکەین".