شرنا‌خ.. تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شرنه‌خ، به پێی سه‌ره‌تاییترین زانیارییه‌كان، یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و ٢ كه‌سیش بریندارن.
Şırnak
شرنا‌خ- AA
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شرنه‌خ، به پێی سه‌ره‌تاییترین زانیارییه‌كان، یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه و ٢ كه‌سیش بریندارن.
لەنێو ئۆتۆپارکێکی ناوچەی پیشەسازی شرناخدا بەهۆکارێکی نادیار تانکەرێکی سووتەمەنی تەقیوەتەوە.
لە رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون و لەرێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە رەوانەی نەخۆشخانەی حکوومی شرنا‌خ کران. بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەناوی ژیندار شان ١٧ ساڵ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
دوو بریندارەکەی تر دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانی ئۆتۆپارکەکە کەوتووە.
پارێزگاری شرنا‌خ عەلی هەمزە پەهلیڤان، سەرۆکی شارەوانی شرنا‌خ مەهمەت یارکا، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەکە عومەر ئۆڵوسۆی و فەرماندەی جەندرمەی شارەکە سەلچوک یڵدرم سەردانی شوێنی تەقینەوەکەیان کرد.
پارێزگاری شرنا‌خ پەهلیڤان گوتی، "بەداخەوە لەرووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەست داوە و ٢ کەسی تریش برینداربوون".
دواتر پارێزگار سەردانی دوو بریندارەکەی کرد لە نەخۆشخانە.