Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Muhammet Ali Kemal
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئیدلب - AA
له ئه‌نجامی هێرشە ئاسمانییه چڕه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیا بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، دوو مەدەنی كوژران و شه‌شی دیكه‌یش برینداربوون.
خانه‌ی چاودێریی فڕۆكه‌كان كه سه‌ربه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه بڵاویكرده‌وه، رژێمی ئه‌سه‌د هێرشی زه‌مینی و ئاسمانیی بۆسەر هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی ئه‌ریحا و مه‌عره‌ت نو‌عمان و گونده‌كانی دێرسونبول و ته‌مانییه له پارێزگای ئیدلب، شارۆچكه‌ی مۆرك و گونده‌كانی سڕمانیه، لاهایا و حه‌ویجه له پارێزگای حه‌ما كه سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ونه نێو سنووره‌كانی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، ئه‌نجامداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خانه‌كه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شێخون سه‌ربه پارێزگای ئیدلب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه دهستكهوتوون له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ددا بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان دوو هاووڵاتیی مەدەنی برینداربوون و له ئه‌ریحا دوو مەدەنی كوژراون و چواری دیكه‌یش برینداربوون.