نامه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ پۆمپیۆ له‌باره‌ی ئیدلب
- ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له نامه‌یه‌كدا داوایانكرد حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان سزا به‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیادا بسه‌پێنێت.
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، مایك پۆمپیۆ كرد و، داوایان لێ‌كرد به هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب سزا به‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیادا بسه‌پێندرێت.
له ماڵپه‌ڕی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكادا، راگه‌یه‌ندراوێك سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌كه، ئێلیۆت ئه‌نجڵ و ئه‌ندامی لیژنه‌كه، مایكڵ ماكول ئاڕاسته‌ی پۆمپیۆ كراوه.
له نامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له مانگی نیسانه‌وه تا ئێستا له لایه‌ن رووسیا، رژێمی ئه‌سه‌د و حزبوڵڵاوه له ئیدلب ئه‌نجامدراون هه‌زار و ٧٣٠ مه‌ده‌نی كوژراون، داواش كراوه گوشاری دیپلۆماسی بخرێته سه‌ر رووسیا و رژێم و، سزای ئابوورییان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
له نامه‌كه‌دا هاتووه؛ ''رووسیا به پێشێلكردنی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌یانجار بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه و ئه‌و كراوه به راپۆرت كه ساڵانێكه هێرش ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی. له‌به‌رئه‌وه داوامان له ئێوه ئه‌وه‌یه له كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا باس له‌و كرده قێزه‌ون و نزمانه بكه‌ن و پێشینه‌ی كارتان ئه‌وه بێت رووسیا به‌رپرسیار بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ''.
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كوشتنی كه‌سانی بێ‌تاوان و له‌ناوبردنی ژێرخانی مه‌ده‌نی، به‌ڵام له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێمدا هه‌ندێ كۆمپانیا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ته‌نده‌ره‌كان ده‌ده‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یان و، هاتووه؛ ''ده‌بێت ئاگاداربن به‌و گرێبه‌ست و پارانه‌ی ده‌درێن بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه، ئه‌سه‌د و پیاوه‌كانی خه‌ڵات نه‌كرێن''.
هاوكات له نامه‌كه‌دا سوپاسی توركیا كراوه بۆ هه‌وڵه‌كانی له پێناو كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی رووسیا و ئه‌سه‌د له ئیدلب و، داوایان لێ‌كرد كاری زیاتر بكات له پێناو قه‌یرانی مرۆیی له ناوچه‌كه‌دا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن