Şerife Çetin
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2020
برۆكسل - AA
ناتۆ كلیپێكى بڵاوكردەوە كە تێيدا باس لە كۆمەكەكانى توركيا بۆ هاوپەيمانييەكە دەكات.
ناتۆ، كليپەكەى لە ئەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر بڵاوكردەوە، كليپەكە بە دەنگى فڕۆكەوانى سەربازى تورکیا، ئێسرا ئۆزئاتاى تۆماركراوە و باس لە كۆمەكەكانى توركيا دەكات لەسەر هاوپەيمانييەتييەكە.
"ناتۆ خێزانێكە كە خاوەن بەهاى هاوبەشن. لە ئاشتى و ئاراميدا لەگەڵ هاوپەيمانەكانمانين. توركيا ناتۆيە. ئێمە ناتۆين". ئەمە ئەو پەيامە بوو كە ناتۆ لە كليپەكەيدا بڵاويكردەوە.
فڕۆكەوانى سەربازى تورکیا، ئێسرا ئۆزئاتاى، لە كليپەكەدا دەڵێت: "وەكو هاوپەيمانى بەهاى هاوبەش دابەشدەكەين. بۆ پاراستنى ئەو بەهايانە و پاراستنى يەكتر پێكەوە جوڵە دەكەين. پاڵپشتيمان بۆ ناتۆ، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ئەندامبوونى توركيا لە هاوپەيمانەكە لە ١٩٥٢دا. ئێمە يەكێكين لەو وڵاتانەى كە زۆرترين كۆمەكى ناتۆمان كردووە. شانازى بەوە دەكەين كە يەكەم فڕۆكەوانى سەربازيى ژن بەناوی ليمان بۆزكورت ئاڵتنچەكيجى توركە".