Ömer Tuğrul Çam
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
بڕۆكسڵ – AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند كه مانۆڕه‌كانی توركیا و یۆنان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه كه بڕیار وابوو هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی بده‌ن.
دواى ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، ستۆڵتنبێرگ به میدیاكارانی رايگه‌یاند "مانۆڕه‌كانی توركیا و یۆنان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه كه بڕیار وابوو به بۆنه‌ی به‌رزراگرتنی جه‌ژنی نیشتمانی هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی بده‌ن".
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا هه‌ڵوێستێكی بونیادنه‌رانه و نه‌رمی نیشان داوه، گوتی: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی دروسته بۆ رێگه‌گرتن له رووداوی نه‌خوازراو. هیوادارین ئێمه‌یش بتوانین له‌م رێگایه‌وه هه‌وڵه‌كان چڕ بكه‌ینه‌وه بۆ ده‌ستپێكردن به كۆبوونه‌وه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌ڵمانیا".
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مانۆڕه‌كان له‌سه‌ر داوای توركیا بووه.
زاندراوه توركیا له سۆنگه‌ی هاوسێیه‌تی ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به رێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.