Ömer Tuğrul Çam
27 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2023
برۆکسل - AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ یانس ستۆڵتێنبێرگ بانگەوازی ئاراستەی حەماس و ئیسرائیل کرد بۆ درێژکردنەوەی وادەی ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان.
ستۆڵتێنبێرگ بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ کە لە ٢٨ و ٢٩ی تشرینی دووهەم لە بارەگای سەرەکی ڕێکخراوەکە لە برۆکسل ئەنجام دەدرێت، قسەی بۆ میدیاکاران کرد.
یانس ستۆڵتێنبێرگ وێڕای داواکاریی درێژکردنەوەی وادەی ڕاگرتنە مرۆییەکان و بەردەوامیدان بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان، گوتی: "بانگەوازی درێژکردنەوەی وادەکە دەکەم. ئەم دۆخە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتنی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە و ئازادکردنی دیلەکان".
ستۆڵتێنبێرگ جەختی لەسەر چارەسەرێکی سیاسی بەردەوام بۆ دۆخەکە کردەوە.
سکرتێری گشتی ناتۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە بوونی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق کرد و گوتی: "شایەتی هێرشەکردنە سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق هەین کە بە درۆن و مووشەکەوە لێیان دەدرێت. هێرش دەکرێتە سەر کەشتییە بازرگانییەکانیش. ئەو دۆخە پەرە دەدات بە گرژییەکانی ناوچەکە. ئێران پێویستە کۆنترۆڵی گرووپەکانی سەر بە خۆی بکات".