جيهان

ناتانیاهو داواکارییەکانی حەماسی لە دوایین پێشنیاری ئاگربەستدا بە "ناعەقڵانی" لە قەڵەمدا

Enes Canlı, Mehmet Nuri Uçar  | 15.03.2024 - نوێکردنەوە : 16.03.2024
ناتانیاهو داواکارییەکانی حەماسی لە دوایین پێشنیاری ئاگربەستدا بە "ناعەقڵانی" لە قەڵەمدا

Quds

قودس - AA

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر داواکارییەکانی حەماس لە دوایین پێشنیاریدا سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر غەززە و ئاڵوگۆڕی دیل، و داواکارییەکانی بە "ناعەقڵانی" ناوزەند کرد.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل، قەتەر وەڵامی حەماسی لەبارەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل بە ئیسرائیل گەیاندووە.

لەو بارەیەوە، نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ناتانیاهو باسی لەوە کردووە حەماس لەو داواکارییەی پێشکەشی نێوەندگیرەکانی کردووە پێداگرە لەسەر داواکاریە ناعەقڵانيیەکانی لەبارەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نوێ و ئاڵوگۆڕی دیل.

لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ناتانیاهو نوێکارییەک لەبارەی ڕێککەوتنەکە پێشکەش بە کابینەی جەنگ دەکات و، بڕیارە ئەمرۆ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

حەماس دوێنێ بڵاویکردەوە کە داواکاری لە بارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیل لەگەڵ ئیسرائیل پێشکەش بە قەتەر و میسر کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın