Hamdi Yıldız,Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، ئاشكرایكرد به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌رتی غه‌ززه نادرێت به سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی حهیومی وڵاته‌كه‌ی، بنیامین ناتانیاهو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بوونی غه‌ززه و كه‌رتی خۆرئاوا وه‌ك دوو به‌شی جیاواز، دۆخێكی خراپ نییه بۆ ئیسرائیل.
ناتانیاهو باسی له‌وه‌كرد "بژارده‌ی راسته‌قینه بۆ كه‌رتی غه‌ززه بریتییه له داگیركردن و به‌ڕێوه‌بردنی" و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌رته‌كه راده‌ستی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس ناكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئامانج له بڕینی به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی بۆ غه‌ززه ره‌وانه ده‌كرێت له‌لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسه‌وه، بریتییه له هه‌وڵدان بۆ قڵیشاندنهوهی دۆخه‌كه له غه‌ززه، باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌رێگه‌ی ئه‌و هاوكارییه داراییانه‌ی له قه‌ته‌ره‌وه بۆ كه‌رته‌كه دێت، گه‌مارۆكه‌ی سه‌ریان سووك كراوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش رێگریی له‌وه ده‌كات عه‌باس له پلانی هاندانی غه‌ززه له‌رێگه‌ی بڕینی پاره‌وه لێیان، سه‌ركه‌وتووبێت.
له راگهیهندراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه روونكردنه‌وه‌كانی ناتانیاهو مایه‌ی قبووڵكردن نیین و هه‌وڵده‌دات له‌رێگه‌ی ئه‌و گوتانهوه درێژه به دابه‌شكاریی فه‌ڵه‌ستین بدات.