Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
تاران - AA
مانگی سووری توركی له شارۆچكه‌ی ئاككالهی سه‌ربه پارێزگای گوڵستان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، خێوه‌ت، به‌تانی، سێتی پاككردنه‌وه و پێداویستی چێشتخانه‌ی به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی لافاودا، دابه‌شكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له مانگی سووری توركییه‌وه دهستكهوتوون، ٢٠ خێوه‌ت، ١٦٠ به‌تانی، ٢٠ سێتی پاككردنه‌وه و ٢٠ سێتی پێداویستی چێشتخانه گه‌یه‌نراوه‌ته لێقه‌وماوانی لافاو له گوندی تازیئاباد له نزیك رووباری گورگان رهواد له شارۆچكه‌ی ئاككاله.
له ناوچه‌كه تیمێكی شه‌ش كه‌سی شاره‌زای مانگی سووری توركی هه‌ن و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییان به‌شی ٣٢٠ خێزانی لێقه‌وماو راده‌ستی مانگی سووری ئێرانی كردووه.
ئاماژه بهوهشدهكرێت تیمه‌كانی مانگی سووری توركی به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ستنیشانكردنی لێقه‌وماوان و دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه‌ی له توركیاوه ده‌گه‌یه‌ندرێنه ناوچه‌كه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ناوه‌ندی كاره‌ساته‌كان له پارێزگای گوڵستان كه سه‌ربه مانگی سووری ئێرانییه، دهستكهوتوون، به‌هۆی بارانی به‌لێزمه له ٢٦ی ئاداردا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ریه‌ك له رووباره‌كانی گورگان رهواد، كاراسو و ئهترهك، ١٧٨ گوند له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی گومبه‌ت، گوموشهان، ئاككاله و به‌شێك له ناوچه‌ی به‌نده‌ر توركمان، ژێرئاو كه‌وتوون.