Sarmand Hameed
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، لیۆنیداس كۆنتۆڤۆناسیۆس كرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی یۆنان لە شاری هەولێر، ئەفسیمیۆس كۆستۆپۆلۆس ئامادەی بوو، رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی یۆنان لە عێراق رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لە بوارە جیاجیاكاندا.