Sarmand Hameed
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارێکدا کە کۆنسوڵی یۆنان لە ھەولێر، ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نیوان ھەرێمی کوردستان و یۆنان کرا.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، باڵیۆزی یۆنان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیووە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وەبەرھێنان و ھاوکاری و ھەماھەنگیکردن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.