Sarmand Hameed
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئانتۆنی بڵینکن کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بڵینکن وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "پیرۆزبایی لە ئانتۆنی بڵینکن دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بنیاتنانی ئەو هاوبەشییە نایابەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوبەش و پێشخستنی بەرژەوەندیی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکادا هەیەتی.
ئانتۆنی بڵینکن رۆژی سێشه‌ممەی رابردوو له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌كو وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا متمانه‌ی پێدرا.
بڵێنکن له سەردەمی ئیداره‌ی ئۆبامادا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه و چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هەرێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.