Fahrettin İbrahim
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تورکیا و لە لایەن هەریەکە لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، مەولود چاوشئۆغڵو پێشوازی لێدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کاتژمێر 13:30 لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە لایەن وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو پێشوازی لێدەکرێت و دوای کۆبوونەوە، بڕیارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا قسە بۆ میدیاکاران بکەن.
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بڕیارە کاتژمیر 17:00 لە لایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لێبکرێت.