Mohammed Baqi Hussein
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2017
قاهیره - AA
میسر و ئه‌مریكا، مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له ده‌ریای سوور ده‌ستپێكرد كه چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی بەیاننامەیەکی سوپای میسر، هێزه ده‌ریاییه‌كانی میسر و ئه‌مریكا، مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له‌ژێر ناونیشانی "سڵاوی هه‌ڵۆ 2017"دا ده‌ستپێكرد.
له بەیاننامەکەدا ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حرێن، كوێت، پاكستان و ئیتاڵیا وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری لە مانۆڕه‌كه‌دا دەکەن و مانۆڕه‌كه به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ئه‌زموون و به‌ره‌وپێشبردنی ئاسۆی سه‌ربازی بۆ وڵاتانی دۆست و برا رێكخراوه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه کە ئامانج لە مانۆڕه‌كه به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپاكانی میسر و ئه‌مریكا و فێركردنی پێشكه‌وتووترین سیستمه‌كانی سه‌ربازیی ده‌ریاییه.