Zana Natık Kerem
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
قاهیرە ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی میسر رایگەیاند، شەش تیرۆریست كە تێوەگلابوون بە هەوڵی تیرۆركردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای ئەسكەندەرییە لە باكووری ئەو وڵاتە كوژران.
لە روونكردنەویەكدا كە وەزارەتی ناوخۆی میسر بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوەدراوە، شەش تیرۆریست كە لە ناو یەكێك لە باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای بوحەیرە باكووری میسر خۆیان حەشاردابوو، ئاشكرا كران و دواتر لە میانی شەڕ و پێكدادانێكدا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژران.
بە پێی روونكردنەوەكە، ئەو شەش تیرۆریستە بەرپرس بوون لە هەوڵی تیرۆركردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای ئەسكەندەرییە باكووری میسر، لیوا مستەفا نمر كە دوێنێ شەممە ئەنجامدرابوو.
دوێنێ شەممە وەزارەتی ناوخۆی میسر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندبوو كە بۆمبێكی چێنراو لە ناوچەی روشدی لە پارێزگای ئەسكەندەرییە تەقیبوویەوە كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەسكەندەرییە، لیوا مستەفا نمر كردبووە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی میسر ئاماژەی بەوە کردبوو کە مستەفا نمر لە رووداوەکەدا رزگاری بووە، بەڵام دوو پۆلیس كوژراون.