Sarmand Hameed
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
مۆگادیشۆ - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک هەردوو باڵەخانەی پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆی سۆمال لە مۆگادیشۆ پایتەخت، سێ کەس کوژران.
سەرچاوەیەک رایگەیاند، خۆکوژێک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک خاڵێکی پشکنین لە ناوچەیەکی هەستیار لە نزیک هەردوو باڵەخانەی پەرلەمان و وەزارەتی ناوخۆی سۆمال لە مۆگادیشۆی پایتەخت خۆی تەقاندەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا بەپێی ئامارە بەراییەکان سێ کەس کوژراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە کوژراوەکان هاووڵاتی یان کارمەندانی خاڵی پشکنینەکە بوون.
تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە بەڵام زۆربەی هێرشەکانی هاوشێوە لە لایەن بزووتنەوەی شەباب ئەنجام دەدرێت.