Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Gülşen Topçu
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
قاهیرە ــ AA
وەزیری پەروەردە و فێركردنی میسر، تارق شەوقی رایگەیاند كە هەزارو ٧٠ مامۆستا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ئیخوان موسلیمین لە ئەرك و خزمەتەكانیان دوورخراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵیی شەرقولئەوسەت بڵاویكردەوە، تارق شەوقی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "ئەو كەسەی كە لەو وەزیفەیەدا خزمەت دەكات، دەبێت خاوەن توانا و شارەزاییەكی باش بێت بەتایبەت لە بواری پەورەدە و فێركردن".
وەزیری پەروەردە و فێركردنی میسر، تارق شەوقی باسی لەوەیشكرد، ئەو مامۆستایانە بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە ئیخوان موسلیمین بڕیاری دوورخستنەوەیان بۆ دەركراوە، بەدەر لەوەیش بڕیاردراوە كە وەزارەتی پەروەردە لە هەر بیرۆكەیەك پاك بكریتەوە كە كاریگەری دەبێت لەسەر قوتابیان.
هیچ روونكردنەوە و زانیارییەك لەوبارەوە لە لایەن مامۆستا دوورخراوەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.