Dildar Baykan
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا زۆر باشە و گوتی: "لە سووریا لایەنگری کەس ناکەم".
دۆناڵد ترەمپ دوای مەراسیمی واژووکردنی رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو لەبارەی دۆخی سووریاوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکەی دەربارەی سووریا راست بووە و گوتی: "لایەنگری کەس ناکەم لە سووریا و لەگەڵ سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا، پەیوەندی باشم هەیە".
دۆناڵد ترەمپ لە بەشێکی تری قسەکانییدا گوتی: "ساڵانێکی دوور و درێژە لە سووریاین. دەبوو ئەرکەکەی سووریا کورت مەودابوایە. دەبوو بچووینایەتە ناوەوەو دەربچووینایە".