Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له ژماره‌یه‌ك له گۆڕه‌پانه‌كانی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، بۆ یه‌كه‌مجار له دژی سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی خۆپیشاندان سازكرا.
میسرییه‌كان له ژماره‌یه‌ك له گۆڕه‌پانه‌كانی میسر به گۆڕه‌پانی ته‌حریریشه‌وه، گردبوونه‌وه و درووشمیان دژی عه‌بدولفه‌تاح سیسی گوته‌وه. له ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌و كه‌ناڵه نه‌یارانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی میسر په‌خشده‌كه‌ن، وێنه و ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرانه‌وه.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هاشتاگی گۆڕه‌پانی ته‌حریر، بووه ئه‌و هاشتاگه‌ی كه زۆرترین جار له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان نووسراوه.
به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌و هاشتاگه‌وه، گوزارشتی دژی سیسی-یان به‌كارهێنا.
له میدیای لۆكاڵییشدا، ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان كوڕی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی میسر، زیا سه‌عد كه‌تاتینی-یان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن