Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بانگهێشتی كۆشكی سپی كراوه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ.
گۆڤاری New Yorker ئه‌مریكی له هه‌واڵێكدا به پشتبه‌ستن به دیپلۆماتكاره ئێرانی و ئه‌مریكییه‌كان رایگه‌یاند، زه‌ریف له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆر به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن سیناتۆری كۆماری نزیك له تره‌مپ، راند پاوڵ بۆ كۆشكی سپی بانگهێشت كراوه. پاوڵ و دۆوگ ستافۆردی راوێژكاری له ١٥ی تهمووز به ئاگاداری تره‌مپ له نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ئێران له نیویۆرك له‌گه‌ڵ زه‌ریف كۆبوونه‌ته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كێشه‌كان كراوه له سه‌روویانه‌وه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و گرژییه‌كانی كه‌نداو.
- پێشنیاری كردنه یاسای فتواكه‌ی خامنه‌یی
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زه‌ریف ژماره‌یه‌ك پێشنیاری خستۆته به‌رده‌م سیناتۆره ئه‌مریكییه‌كه وه‌ك كردنه یاسای فتوای رابه‌ری ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی له ٢٠٠٣ و ٢٠١٠ كه به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی قه‌ده‌غه ده‌كات له په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ری.
پاوڵیش لای خۆیه‌وه داوای له زه‌ریف كردووه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ پێشنیاره‌كان بخاته به‌رده‌م تره‌مپ له نووسینگه‌ی ئۆڤاڵ، سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات. زه‌ریف نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌ربڕیووه كه سه‌ردانه‌كه ته‌نها وێنه‌گرتن بێت و هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بێت.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به ته‌نها ناتوانێت وه‌ڵامی بانگهێشته‌كه بداته‌وه و پێویستی به راوێژه له‌گه‌ڵ تاران.
- تاران ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌دا بۆ كۆبوونه‌وه‌كه
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و دیپلۆماتكارانه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سیناتۆره‌كه، زه‌ریف ئه‌و داواكارییه‌ی به به‌رپرسانی ئێرانی گه‌یاندووه به‌ڵام ره‌زامه‌ندییان نه‌داوه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌م قۆناغه‌دا.