Zana Natık Kerem
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
خەرتووم ــ AA
ھێزەكانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان كە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوودان لەخۆ دەگرێت رایگەیاند، دوای واژووكردنی رەوشنووسی دەستوور لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازییدا لە میانی مانگێكدا، حكوومەتی نوێی مەدەنی لە قۆناغی راگوزەردا پێكدەهێندرێت.
گوتەبێژی ھێزەكانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان، مەدەنی عەباس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دوا پێشهاتەكانی تایبەت بە دانوستانەكان لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازییدا لەبارەی قۆناغی راگوزەر بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دوا.
مەدەنی عەباس ئاشكرای كرد كە سبەی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازییدا، ریككەوتنی كۆتایی تایبەت بە رەوشنووسی دەستوور واژوو دەكەن.
گوتەبێژی ھێزەكانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان، مەدەنی عەباس گوتیشی: "لە چوارچێوەی رەشنووسی دەستووردا، دابەشكردنی دەسەڵات لە قۆناغی راگوزەردا دیاریكراوە و دوای واژووكردنی رەشنووسەكە لە میانی مانگێكدا، حكوومەتی نوێی مەدەنی لە قۆناغ راگوزەردا پێكدەهێندرێت".
لای خۆیەوە سەركردە لە ھێزەكانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان، ئیبتیسام سەنهوری رایگەیاند لە رەشنووسی دەستووردا، سیستەمی وڵات پەرلەمانی دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەی دەسەڵاتەكان دراوە بە سەرۆكوەزیران و بەشێكی كەمی دەسەڵاتیش دراوە بە ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی.
ئیبتیسام سەنهوری گوتی: "كابینەی حكوومەتی نوێی مەدەنی لە قۆناغی راگوزەردا لە ٢٠وەزیری پێكدێت كە سەرجەمیان لە لایەن سەرۆكوەزیرانەوە دەستنیشان دەكرێت.
ناوبراو ئەوەشی گوت: "پشكی هێزەكانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕی لە پەرلەماندا، ٦٧ لەسەدا دەبێت".
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوای چەند مانگ لە دانوستان بەمەبەستی كۆتاییهێنان بەو ئاڵۆزییە سیاسیەی دوای كودەتا سەربازییەی سوودانی گرتبۆوە، ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر و هێزەكانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان كە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوودان لەخۆدەگرێت رایانگەیاندووە، لەسەر رەشنووسی دەستوور و گەیشتوون بە رێككەوتنی كۆتایی سبەی یەكشەممە رەوشنووسەكە واژوو دەكەن.