Muhammed Boztepe,1 23
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌كه‌كانی هه‌واڵگری جه‌ندرمه و دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی (میت)دا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له شارۆچكه‌ی باب له باكووری سووریا، تۆنێك مادده‌ی ته‌قینه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باب یه‌كه‌كانی هه‌واڵگری جه‌ندرمه و دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری نیشتیمانی (میت) له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه خۆجێیه‌كان له ژێر چاودێری پسپۆرانی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر كارگه‌كه ئه‌نجام دا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه تیرۆریست كه نه‌یانده‌توانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانیان له توركیا ئه‌نجام بده‌ن و بگه‌نه توركیا به ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینی كارگهكهشدا نزیكه‌ی یه‌ك تۆن ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
جگه له دۆزینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردی دیكه و ئێلەگی خۆكوژی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌دا رێگە گیراوه له ژماره‌یه‌ك هێرشی گه‌وره‌ی خوێنڕێژی.