Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌رگا و دڵمان بۆ ئه‌و سته‌ملێكراوانه تا كۆتایی كراوه بووه كه له ئیسپانیاوه تا باكووری ئه‌فریقا، له هه‌ر شوێنێكه‌وه، هاتوونه‌ته ئه‌م خاكه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی دانانی به‌ردی بناغه‌ی كڵێسای دێرینی مۆر ئهفرهمی ئۆرسۆدۆكسی سریانییه‌كان كه سه‌ربه وه‌قفی دێرینی سریانییهكانه له ئیستانبوڵ، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد بنیاتنانی كڵێسای مۆر ئه‌فره‌م-ی دێرینی سریانییه‌كان له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو ده‌بێت و رایگه‌یاند: "كڵێسای مۆر ئه‌فره‌م-ی دێرینی سریانییه‌كان وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی نوێ ده‌بینم بۆ ئیستانبوڵ".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ده‌رگا و دڵمان بۆ ئه‌و سته‌ملێكراوانه تا كۆتایی كراوه بووه كه له ئیسپانیاوه تا باكووری ئه‌فریقا، له هه‌ر شوێنێكه‌وه، هاتوونه‌ته ئه‌م خاكه".
راشیگه‌یاند: "دوایین جار له پاڵ برا موسڵمانه‌كانمان له عه‌ره‌به‌كان، كورده‌كان، توركمانه‌كانمان كه له سووریا و عێراقه‌وه هاتوون، سریانییه‌كان، ئێزدییه‌كان و كه‌سانی سه‌ربه گرووپه ئاینییه‌كانی دیكه، كه سه‌رجه‌میان نزیكه‌ی چوار ملیۆن مرۆڤن، له ئێستادا له وڵاته‌كه‌مان میوانداریی ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "له عه‌قڵییه‌ت و دڵی ئێمه‌دا جیاكاری نییه و ناشبێ".
سه‌ركۆماری توركیا دواتر رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه ناخۆشانه‌ی له ١٥٠ ساڵی دواییدا ناوچه‌كه‌مانی گرتۆته‌وه و بووه‌ته هۆی كاولكاری و گرفتی زۆر، به‌ڵام رێگه‌مان نه‌داوه بچوكترین شڵه‌ژان له ئیراده‌ی پێكهوهژیانماندا رووبدات. له دیدگای ئێمه‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی، دڵسۆزییان بۆ توركیا هه‌یه و و رۆڵیان تێیدا هه‌یه، هاووڵاتی پله یه‌كن".
دواتر گوتی: "ئامانجی سه‌ره‌كی رێكخراوه تیرۆریسته‌كان و ئه‌وانه‌ی ئه‌وان وه‌ك بوكه‌ڵه به‌كارده‌هێنن نیشتمانی هاوبه‌شمانه. رێگای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌وان، بریتییه له‌وه‌ی فرەیی و جیاوازه‌كانمان وه‌ك گرنگترین ده‌وڵه‌مه‌ندیی ببینین، و هه‌ر ٨٢ ملیۆنه‌كه پێكه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبێنین".