Nazlı Yüzbaşıoğlu
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره/تاران – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بدات رایگه‌یاند "هیوادارین له ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ حهوتهمین لووتكه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له ئاستی باڵادا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، ئه‌مساڵ لووتكه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئێران، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی ئه‌نجام دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، چاو به ئاماده‌كارییه‌كاندا ده‌خشێننه‌وه بۆ حهوتهمین لووتكه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له ئاستی باڵادا و گوتی: "له‌سه‌ر داواكاری ئێران بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی دوورمه‌ودا شانده‌كانمان به كاره‌كانیان هه‌ڵده‌ستن. ئه‌گه‌ر پێ رابگه‌ین ده‌مانه‌وێت له میانی لووتكه‌كه‌دا ئه‌مانه واژوو بكرێن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بدات، رایگه‌یاند "هیوادارین له ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ حهوتهمین لووتكه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له ئاستی باڵادا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌مساڵ لووتكه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وه‌ك توركیا پشتیوانی له هه‌ر جۆره پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن ببێته هۆی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانا له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا گوتی: "هیوادارین بۆ قۆناغی داهاتوو له ئاستی سه‌رۆكه‌كان و له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌یش كۆبوونه‌وه له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ین".