Nuri Aydın
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایهیهكی وه‌به‌رهێنان لە میامی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ فرۆشتنی هۆتێڵی نێوده‌وڵه‌تیی تره‌مپ له واشنتۆن به ٣٧٥ ملیۆن دۆلار.
BBC بڵاوی كرده‌وه تره‌مپ له‌گه‌ڵ CGI Merchant Group گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ فرۆشتنی هۆتێلی كۆمپانیای خانه‌واده‌ی تره‌مپ له واشنتۆن دی سی The Trump Organization.
ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر نرخی هۆتێله‌كه كه بڕی ٣٧٥ دۆلاره و رێوڕه‌سمی فه‌رمیی رادهستكردنیش له چاره‌كی یه‌كه‌می ٢٠٢٢دا ده‌بێت و ناوی نوێی هۆتێله‌كه له دوای فرۆشتنی ده‌گۆڕێت بۆ Waldorf Astoria و له‌لایه‌ن گرووپی هێڵتن-ه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
زاندراوه The Trump Organization له ٢٠١٩ه‌وه به دوای كڕیاردا ده‌گه‌ڕێت بۆ فرۆشتنی ئه‌و هۆتێله ٢٦٣ ژووریه كه ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵه.