مه‌شق و راهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به ٤٠٠ تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه
مه‌شق و راهێنانه‌كه ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام بووه، تیایدا به‌كارهێنانی چه‌كی قورس و سووك تاقی كراوه‌ته‌وه و باس له چۆنێتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر گونده‌كان و پلانی دزه‌كردن كراوه.
Haseke
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانیان به ٤٠٠ تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كرد له پارێزگای حه‌سه‌كه كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش كه به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كانی له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیر كراوه، به‌رده‌وامه له مه‌شق و راهێنان به تیرۆریستان.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هاپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له چیای عه‌بدولعه‌زیز له پارێزگای حه‌سه‌كه مه‌شق و راهێنانیان به ٤٠٠ تیرۆریست كردووه.
مه‌شق و راهێنانه‌كه ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام بووه، تیایدا به‌كارهێنانی چه‌كی قورس و سووك تاقی كراوه‌ته‌وه و باس له چۆنێتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر گونده‌كان و پلانی دزه‌كردن كراوه.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتن به مه‌شق و راهێنانه‌كه‌دا، به‌ناو "رێوڕه‌سمی ده‌رچوون" بۆ تیرۆریسته به‌شداربووه‌كان رێك خرا. فەرماندەی گشتی سوپای سووریای دیموكرات كه له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه، فه‌رهاد عه‌بدی شاهین كه ناوی نهێنی مه‌زڵوم عه‌بدی'یه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد.