Zana Natık Kerem
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
محەمەد شیاع سوودانی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە هەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی:
"گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای بەڕێز سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی و بەدەستھێنانی متمانەی گەلی تورکیای دۆست بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی بەسەرکۆماری تورکیا".
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە:
"ھیوای پێشکەوتن بۆ پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و بەردەوامی پتەوترکردنی دۆستایەتی و ھاریکاریی نێوان ھەردوو وڵات دەخوازین".