Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
بڕیاره لە 20 تا 23ی ئەم مانگە، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایک پێنس سه‌ردانی میسر، ئوردن و ئیسرائیل بكات.
كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به گه‌شتی مایک پێنس بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به پێی راگهیهنراوهكه، مایک پێنس رۆژی 19ی ئەم مانگە له واشنتۆنه‌وه به‌ره‌و میسر به‌ڕێده‌كه‌وێت و 20ی مانگ له‌و وڵاته ده‌بێت. دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی ئوردن ده‌كاته وێستگه‌ی دووه‌می گه‌شته‌كه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی 21ی مانگ له ئوردن به‌سه‌رده‌بات و له‌گه‌ڵ شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م كۆده‌بێته‌وه، 22 و 23ی مانگیش له ئیسرائیل به‌سه‌رده‌بات.
بڕیاره مایک پێنس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركۆماری ئیسرائیل‌دا كۆبێته‌وه و له په‌رله‌مانی ئیسرائیل وتارێك پێشكه‌ش بكات.
بڕیاریشه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایک پێنس دیواری گریان به‌سه‌ر بكاته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی مایک پێنس كه بڕیاربوو مانگی رابردوو دوای راگه‌یاندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌بیانووی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای ریفۆرمی باج له كۆنگرێس دواخرا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، دۆناڵد تره‌مپ ره‌تیكردووه‌ته‌وه، مایک پێنس له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرسێكی فه‌ڵه‌ستینیدا كۆبێته‌وه.