Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
داواكاری گشتیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت له ئه‌مریكا، رۆبه‌رت موله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌نگه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه لە دۆسیه‌ی رووسیادا، لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بكرێت.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی یه‌كێك له تیمه‌كه‌ی موله‌ر كه ناوی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه باسی له‌وه كردوە كه ره‌نگه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا لێكۆڵینه‌وه له تره‌مپ بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه "ئه‌م قۆناغه زیاد له پێشبینی هه‌مووان به شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌ره‌وپێش ده‌چێت".
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن رۆبه‌رت موله‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت تا ئێستا هه‌ریه‌ك له راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، مایكڵ فلین و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ، پاوڵ مانافۆرت و جێگره‌كه‌ی ریك گه‌یتس، له‌گه‌ڵ راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، جۆرج پاپادۆپۆولۆس له لایه‌ن داواكاری گشتیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ته‌وه تۆمه‌تبار كراون.
له كاتێكدا فلین و پاپادۆپۆولۆس تۆمه‌ته‌كانی سه‌ریان قبووڵكردووه، مانافۆرت و گه‌یتس تۆمه‌ته‌كانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له پاڵ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له پێكهاته‌ی كۆنگرێس به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هەشتی تشرینی دووه‌می 2016 له رێگه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنیه‌وه له مانگی ئایاری 2017دا، موله‌ر ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیا كرد.
وه‌ك دوایین جاریش به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ مانافۆرت، به تۆمه‌تی "به‌زاندنی سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵات" سكاڵای لەسەر رۆبه‌رت موله‌ر تۆمار كرد.