Gülşen Topçu
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2022
مەسقەت – AA
گه‌وره‌ترین مانۆڕی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (IMX22) بە بەشداری چه‌ندین وڵات لەنێویاندا ئه‌مریكا له سوڵتانشینی عومان ده‌ستی پێ كرد.
چالاکییەکانی ناوچەی یەکەمی مانۆڕی ده‌ریایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (IMX22) له كۆتایی كانوونی دووه‌م له به‌حرێن دەستی پێ کرد و تا ١٧ شوبات بەردەوام دەبێت.
ئاژانسی هه‌واڵیی فەرمی سوڵتانشینی عومان بڵاوی كرده‌وه، مانۆڕه‌كه ئه‌مڕۆ له گه‌رووی هورمز و ده‌ریای عومان ده‌ستی پێ كردووه و تا ١٨ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه جگه له هێزی ده‌ریایی سوڵتانشینی عومان، هه‌روه‌ها كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، پاكستان و كۆریای باشوور به‌شداری له مانۆڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و فڕۆكه جەنگییەكانی هێزی ئاسمانیی سوڵتانشینی عومان وەک هێزی پاڵپشتی بەشداری له مانۆڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئامانج له چالاکییەکانی ناوچەی دووەمی مانۆڕه‌كه؛ زیادکردنی هه‌ماهه‌نگی له بواری ئه‌منی، پاراستنی ئاسایشی ده‌ریایی ناوچه‌كه، ئارامی هاتوچۆی كه‌شتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پاراستنی ئاسایشی به‌نده‌ره‌كانی سنووره ئاوییه‌كانی عومان و مسۆگه‌رکردنی گواستنه‌وه‌ی دهریایییە.
چالاکییەکانی ناوچەی یەکەمی مانۆڕی ده‌ریایی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (IMX22) له كۆتایی كانوونی دووه‌م به به‌شداری ٦٠ ده‌وڵه‌ت و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی له به‌حرێن دەستی پێ کرد و ئیسرائیل یه‌كێكە له وڵاتانی بەشدار لە چالاکییەکانی ناوچەی یەکەمی مانۆڕەکە. هێشتا چالاکییەکانی ناوچەی یەکەمی مانۆڕه‌كه به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ١٧ی شوبات كۆتایی پێ بێت. مانۆڕه‌كه له ناوچەکانی كه‌نداو، زه‌ریای هیندی، گه‌رووی بابول مه‌نده‌ب و ده‌ریای سوور ئەنجام دەدرێت.