Şeyma Uzundere
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
هۆنۆلولو – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوتا كۆریای باشووری و ژاپۆنییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه و تاوتوێی خۆپڕچه‌ككردنی كۆریای باكووریان كرد.
دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه له ویلایه‌تی هاوایی، بلینكه‌ن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌رسێ وڵات ئیدانه‌ی زیادبوونی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور ده‌كه‌ن له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا و گوتی: "هه‌رسێ وڵات دیدگایه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره دنه‌ده‌رانه‌ی كۆریای باكوور".
٣٠ی كانوونی دووه‌می كۆریای باكوور تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ مووشه‌كی بالیستیكی دوور مه‌ودا Hwasong-12 ئه‌نجام دا، به‌مه‌یش له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تاكوو ئێستا ئه‌و وڵاته حه‌وت تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌نجام داوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه له ٢٠٠٦ه‌وه سزای ئابووری و سه‌ربازیی به‌سه‌ر كۆریای باكووردا سه‌پاندووه.