Selman Aksünger
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
رۆتێردام – AA
لە ھۆڵەندا، دەست بەسەر چوار تەن و ١٧٨ کیلۆ کۆکایین لە ناو کۆنتێنەرێکدا کە لە پاراگوایەوە فاسولیای هێنابوو، داگیرا.
داواکاری گشتیی رۆتێردام، ئەوەی راگەیاند کە دەستیان بەسەر چوار تەن و ١٧٨ کیلۆ کۆکایین داگرتووە کە لە کۆنتێنەرێکدا لە ناو فاسۆلیا شاردراوەتەوە و لە پاراگوایەوە هێنراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش ئاشکرا کرد کە ھەوڵی ئەوە دەدرا کۆکایینەکە بگەیەنرێتە وڵاتی پورتوگال.