Ahmet Furkan Mercan
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
تۆکیۆ - AA
دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٥،٢ و ٥،١، پارێزگاکانی ئیباراكی و واكامایا خۆرهه‌ڵات و باشووری ژاپۆن-یان هەژاند.
بەپێی ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن (JMA)، بوومەلەرزەیەک كاتژمێر ٠٦:١٤ به‌كاتی ناوخۆ لە شاری ئیباراكی باكووری خۆرهه‌ڵاتی تۆكیۆ پایته‌ختی ئەو وڵاتە روویداوە، كه گوڕه‌كه‌ی ٥،٢ پلە بووه لەسەر پێوەری رێختەر.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٦٠ کیلۆمەتر روویداوە و لە تۆكیۆ و پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ری هەستی پێ کراوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی كانسا سەربە پارێزگای واكامایا باشووری ژاپۆن، كاتژمێر ٠٥:٣٥ به‌كاتی ناوخۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،١ پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر رووی دا.
ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن بڵاوی كرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه مه‌ترسی روودانی تسۆنامی دروست نه‌كردووه.